Monday, August 5, 2013

"بۆ ئەوانەی دەیانەوێ ئیسلام لە دەوڵەت و دەستور جیاکەنەوە"






(دەستوری یۆنان):

* بەناوی خواوەندی موقەددەس (باوک و کوڕ و ڕۆحی قودس) دەست پێ ئەکا

* لە ماددەی سێیەم ،خاڵی یەکەم هاتووە:(مەزھەبی ئۆرثۆدۆکسی ڕۆژھەڵات ئاینی باڵا دەست یاخود فەرمی وڵاتە) !!!

'The prevailing religion in Greece'




(دەستوری دانیمارک):

ماددەی یەکەم , بەشی چارەم هاتووە دەرێ: کلێسای ئنجیلی لۆثەری ئەو تاکە کلێسە دامەزراوە و دەوڵەت پاڵپشتی دەکات.
بەشی شەشەم هاتووە: پێویستە مەلیک پێویستە ئەندام یاخود یەکێک بێ لە شوێنکەوتوانی ڕێبازی ئنجیلی لۆثەری .

(دەستوری نەرویج):
ماددەی دووەم: بنچینەی بەهاکان لەسەر بنەمای ئایینی مەسیحی و ئینسانی دەبێت.
*ماددەی چارەم: ( پادشای وڵات دەبێ لە هەموو کات شوێنکەوتوی مەزھەبی لوثەری بێت )
* ماددەی شازدەم: هەموو دانیشتوان لۆیان هەیە پەیڕەوی دینی خۆیان بکەن،
بەڵام کلێسای لۆثەری ، کلێسای رەسمی نەرویجە و لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرێت.

(دەستوری ئەرجەنتین)
ماددەی دووەم: حکومەتی فیدراڵی پاڵپشتی دینی نێردراوی کاثۆلیکی ڕۆمانی دەکات.
Roman Catholic Apostolic religion.

(دەستوری کۆستەریکای کاثۆلیکی)
زۆر بە ئاشکرا لە ماددی ٧٥: دینی نێردراوی کاثۆلیکی ڕۆمانی ، دینی دەوڵەتە و دەوڵەت پاریزگاری دەکات.

وەکو عرفی دەستوری، هەموو دەستورێک ، فکرەی سەرەکی ووڵات دادەنێت،
بۆ نموونە بەوەی فکرەی سەرەکی ووڵات سەرمایەداری (لیبراڵی) وەکو ئەمریکا یان سۆشیالیستی بی وەکو زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا. ئاشکرایە، تێروانینی هەریەکە لەو ڕێبازانەش بۆ سیستەمی ئابووری و بانک و باج و مافەکانی تاک و گشتی جیاوازە.

بەڵام دەبێ ئەوە بزانین، ئیسلام هەر تەنها دینی عیبادات نیە، ئیسلامیش وەکو بەرنامە و بیر وەڵام و هەڵوێستی خۆی هەیە لەمەر شێوازی حوکم و دەستاو دەست کردنی دەسەڵات و ئازادی و ماف بۆ خەلکی موسلمان و بۆ غەیری موسڵمان. هەروەها ئیسلام رای تایبەتی هەیە لەسەر سیستەمی ئابووری و بانک و باج و سەرانە،

بۆیە ئەگەر دیموکراتی واتای گەڕانەوە بۆ ئیرادە و ڕای گەڵ بیت، ئەوا دەبی لێبگەڕێن خەلک بڕیار بدات کەچی دەوێ.

کەوابوو، ناکرێ ئەو سیستەمەی خەلک پێی ڕاستە تۆ بەناوی عەلمانیەت لێم بستینی، ئاشکرایە لە ئەوروپا خەلکانەکی زۆر باوەریان بە کاپیتالیزم  نیە،،،ناکرێ بە ناچاری کاپیتاڵیزمیان لەسەر فرض بکەی.

لە ئەمریکا هەتا کۆتایی سەدەی ڕابردوو ئەگەر کتێبێکی مارکسیت لەدەست بووا ڕەنگ بێت تووشی ئازار و ئەشکەنجە ببووای، لە ئەمریکا بیجگە لە لیبرالیەت هیچی تر جێگەی نابێتەوە وەکو سیستەم و یاسا، بەڵام ئازادی بیر و ڕا هەیە لەسەر ئاستی تاکە کەسی.

سەرچاوەکان:
١- دەستووری یۆنانی
٢- دەستووری دانمارکی

٣- دەستووری نەرویجی

٤- دەستوری ئەرجەنتینی

٥- دەستووری کۆستەریکی
http://www.servat.unibe.ch/icl/cs00000_.html


Sunday, August 4, 2013

"قسەیەک لەسەر فرە ئایینی لە دەستووری ئیسلامی"


        بە داخەوە لە دونیای کێشمەکێشمی سیاسی و فیکری ئەمڕۆدا زۆر جار تێبینی ئەوە دەکەین کە ئیسلام بە شێوەکی زۆر ترسناک و توندتیژ بەرهەمێن وێنا کراوە بە جۆرێک گران یان تاراددەک ئەستەمە وێنە راستەقینەکەی بناسرێتەوە، جا چ بە ئەنقەست بێت یان بە بێ مەبەست، چ لەلایەنی گروپە توندڕوەکان بێت یان نەیارانی ئیسلام.
من بۆ خۆم زۆر وێکچوون دەبینم لە نێوان گروپە فەندەمێنتالیەکان و جەلاد و قاتیلەکانی مەعریفە، ئەو قاتیلانەی ئیش لە سەر سڕینەوەی ئیسلام دەکەن لە کوردستان. وەلێ بە هەردوو بەرەکەیەوە چ عەلمانی بن و چ فەندەمێنتاڵی پێمان دەڵێن ئیسلام ئایینی کوشت و کوشتارە و سڕینەوەی ئەوی ترە.  واتە هەردووکیان تیرۆریستن دژی ئەو وەسطیەی ئیسلام کە خوای گەورە بۆمانی بەیان کردووە (وكذلك جعلناكم أمة وسطا لتكونوا شهداء على الناس...)

     ڕۆشنبیری ئێستای کوردی کائینێکی زۆر بێ بەزەییە، هەلپەرستە، سیاسیە هەندێک جاریش خۆ فرۆشە و یاخود نووسەرێکی گوسەرە عبداللە پەشێو ووتەنی. رۆشنبیری کوردی زۆر جار کاری کردووە لەسەر سرینەوەی ئەوەکەی تر و وە بەهەموو شێوەک پەی پێ بردووە و برینداری کردووە کتێبی ئیمان و جەنگاوەرانی بەختیار علی بە نموونە کە ناوەڕۆکی ئەو کتێبە خۆی تەنها لە پەلاماردانی فاروق ڕەفیدا دەبینێتەوە هەندێک جار بە فاشیست و ووڕێنە چیەکەی "ئێواره ی په روانه" ناوی دەبات، یاخود ووتارەکانی ئەم دواییەی سیروان عەبدول لە کوردستان پۆست و بەختیار عەلی لە ئاوێنە تا کارگەیشتە ئەوەی ئیتر بایکۆتی سیروان بکرێت لە ئاوێنە، کە من بە راستی هەلوێستی ئەم دەزگایە بە جۆرێک لە تیرۆری فکری دەزانم. (١)
 نامەوێ درێژ دادڕی بکەم، چونکە ئەمە تەنها چەند قسەیەکە نە ووتارێکی فکری راڤەیی و رەخنەیی.
     من گومان ناکەم لەوەی ئەوکاتەی کە ئانارشیەت دەبێتە بەدیلی دیسپلین لە نووسین و فکردا ئیتر گوناهە هیچ باوەڕێک بەو نووسینانە بمێنیتەوە کە دژی ئیسلام دەنووسرێن، بێجگە لەوەی کە بە حقدەوە دەینووسن، نووسەری کوردی هێشتا فێری سایتەشن و سەرچاوە و بەلگە هێنانەوە نین بۆ ئە ووڕێنانەی کە وەکو فاکت پێمانیان دەفرۆشنەوە.

نووسەری کوردی بێجگە لەوەی ووڕێنە دەکات و جار جاریش بوهتان دەکات، کە من پێم وایە ئەمەش لە بەتاڵی هەگبەی مەعریفیەوە لە دەربارەی ئیسلام، هەندێ جاریش نازانن ئایەتەکانیش وەکو خۆی بخوێننەوە،

 لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا یاساییەکی سەرەکی هەیە کە خوای پەروەدگار دەفەرموێ: (لا اکراه في الدین) البقرە ٢٥٥ واتە زۆرلێکردن  بۆ باوەڕهێنان لە دینی ئیسلامەتیدا نیە
چونکە مەسەلەی باوەڕ پەیوەستە بە ویستی مرۆڤ کە کائینێکی خاوەن ئیرادەیە {فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ} [الكهف: 29] {أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} [يونس: 99]
{لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ} [الغاشية: 22]، وقال: {فَإِنْ أَعْرَضُوا فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا إِنْ عَلَيْكَ إِلاَّ الْبَلاَغُ} [الشورى: 48].
 هەموو ئەو ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی باوەڕ هێنان پەیوەندی بە ناخی مرۆڤ و ویستی ئازادی مرۆڤەکانەوە هەیە, ڕێگەدانەدانی دەستووری ئیسلامیش بە زۆرلێکردن، مانای هەبوونی پانتایی ئازدی بیروڕا و فرە ئایینی دەگەیەنێت، (٢)
وە پێغەمبەری خوای دروودی خوای لێ بێت، رازی بوو بەوەی جوولەکەکانیش لەگەل موسڵمانەکانی بژین سەرەرای دینی جیاوازیان، هەروەها کاتێک گەڕایەوە مەککە قورەیشیەکانی اجبار نەکرد هەتاوەکو ببن بە موسڵمان بەلکو پێی فەرموون  : اذْهَبُوا فَأَنْتُمُ الطُّلَقَاءُ...برۆن ئێوە ئازادن ،،،(٣)
خەلیفە عمر کوری خەتتاب ئەویش بە هەمان ڕێچکەدا رۆیشت، کاتێ کە (امان) دا بە دانیشتوانی قودس  ووتی پێیان بدەن  "امان على حياتهم وكنائسهم وصلبانهم، لا يُضَارُّ أحدٌ منهم ولا يرغم بسبب دينه" (٤)

ئەمن و ئاسایش بدەن پێیان لەسەر ژیان و کەنیسە و صەلیبەکانیان، وە کەسیان نابێ ئازاریان پێبگات و کەسیش نابێ تەنگی پێ هەڵبچنرێ و زۆرێ لێبکری بەهۆی دینەکەی
ئەمە لەکاتێکدا ئەم ووتانە لە دوای شەڕدا کراون،،،

سەرەرای ئەوانەش دینی ئیسلامەتی داوای کردووە بە باشترین شێوە وتوێژ و دایەلۆگی فکری و دینی بکرێ {ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْـحِكْمَةِ وَالْـمَوْعِظَةِ الْـحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} [النحل: 125]

ئەگەر هاتوو لەو دایەلۆگەشدا نەگەیشتین بە ئەنجام ئەوە دەکرێ هەر کەسێ و پارێزگاری لە بیر باوەری خۆی بکات ،، {لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ} [الكافرون: 6] (٥)


سەرچاوەکان:-

* القران الکریم
١- کوردستان پۆست http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b53cf5dc
٢- بنۆڕە مەحمود حەمدي زقزوق: حقائق إسلامية في مواجهة حملات التشكيك لا ٣٣
٣- بنۆڕە ابن هشام: السيرة النبوية ٢/٤١١ ، وە الطبري: تاريخ الأمم والملوك ٢/٥٥ ، وەهەروەها ابن كثير: لە البداية والنهاية ٤/٣٠١
٤- بنۆڕە هەمان سەرچاوەی الطبري: تاريخ الأمم والملوك ٣/١٠٥
٥- بنۆڕە هەمان سەرچاوەی پێشووتر محمود حمدي زقزوق: حقائق إسلامية في مواجهة حملات التشكيك لا ٨٥، ٨٦


٤ی ئابی ٢٠١٣

Monday, July 22, 2013

کورتە چیڕۆک



( ســـــەرو ســــــــەربــــــــــردە )

لە بەسەرهاتێکی راستیەوە سەرچاوەی گرتووە

ڕۆژێک هەر هێشتا سپێدە بوو، تازە بنەخۆم گەرمکردبوو و لە ژووری بەڕێوەبەراتیەکەمان لەگەل فەرمانبەران دانیشتبووم، 
لە هیکڕا دەنگی دەرگەی هات ، فەرمانبەرێک هەر بە پەلە خۆی گەیاندە سەر کۆمپیوتەرەکەی ژوورەکە و ویستی خۆی بە کەسێکی گرنگ و پڕ ئیش وێنا بکات ..لەبەر چاوی ئەو قەلەندەرەی کە لەدەرگەی دا

کابرا بە چووستی هاتە ژوورەوە، هێشتا سڵاوەکەی تەواو نەکردبوو، فەرمانبەرەکە ووتی سەرچاوم بەخێر بێ، فەرموو دانیشە برام کە ئەو نووسراوەی بەردەستم لەسەر کۆمپیوتەرتەواو کرد، ئینجا دێینە سەر ئیشی تو.

کابرا بە تۆزێک سەر سوڕماویەوە O_o ڕوونیشتە خوارێ و ئاوڕەکی ئەولا و ئەولای خۆی داو و ئیتر کەوتە چاوەڕوانی فەرمانبەرەکە.  



نزیکەی دە (١٠) دەقیقە بەسەر چاوەڕوانی کابرای قەلەندەر تێپەڕی و لەو ماوەیەشدا دەست و پەنجەی فەرمانبەرەکە لەگەل کیبۆردەکەی شەڕ بوو، خۆی وەها نیشاندا کەوا دەیەوێ ئیشەکە زووتر تەواو بکات و کابرا بەڕێ بکات.

دوای ئەو ماوەیە ، فەرمانبەر بە کابرای ووت: ئێهــــ کاکە ! فەرموو جەنابتان چ ئیشتان هەبوو؟


+کابراش بڕەک بە شەرمەوە ووتی: ئەوەی ڕاستی بێت، لە بەشی چاککردنەوە منیان ناردیە لۆ چاککردنەوەی ئەو کۆمپیوتەرەی بەردەستی بەڕێزتان !!!! 



*** ڕاشکاوی و راستگۆیی و نەشاردنەوەی حەقیقەت، تووشی خەجاڵەتت ناکات، نە لە دونیا و نە لە قیامەت ،،، 

Friday, July 19, 2013

یـــــادگــــــــــاری چـــــیـــــــە؟ "هۆنراوە"


هۆنراوە


یـــــادگــــــــــاری چـــــیـــــــە؟

چەند دیمەنێکی نەخشێنراون لە ناو زەین
دەردن، ئازارن، برینن بە هیچ دەرمانێک ناچن لەبەین
* * *
یادگاری هەڵتەکان و دەرهێنانی ڕووفاتی ڕابردوون
خوێندنەوەی بایۆگرافیای تەمەنێکی بەبابردوون
* * *
یادگاری دەکرێ ناسنامەی دۆڕانی ئەوینی من بێ
دەشکرێ سەرەوەری و پاڵەوانیەتیە هیتلەرئاساکانی تۆ بێ
* * *
دەشێ ئەرشیفی خۆشباوەڕی و گێلاتی من بێ
دەشبی دەفتەری مەکر و حیلە و ئۆینبازی تۆ بێ
* * *
بەڵام نا خانم گیان، لای من تەنها تۆی یادگاری
مێژوویەکی شوومی تەژی لە زۆرداری
لە ستەم و بێ وەفایی و تاوانکاری
نەفرەت دەکەن لە هەر چی پێ ی دەڵێن دڵداری

Monday, July 8, 2012