( ســـــەرو ســــــــەربــــــــــردە )
لە بەسەرهاتێکی راستیەوە سەرچاوەی گرتووە
ڕۆژێک هەر هێشتا سپێدە بوو، تازە بنەخۆم گەرمکردبوو و لە ژووری بەڕێوەبەراتیەکەمان لەگەل فەرمانبەران دانیشتبووم،
لە هیکڕا دەنگی دەرگەی هات ، فەرمانبەرێک هەر بە پەلە خۆی گەیاندە سەر کۆمپیوتەرەکەی ژوورەکە و ویستی خۆی بە کەسێکی گرنگ و پڕ ئیش وێنا بکات ..لەبەر چاوی ئەو قەلەندەرەی کە لەدەرگەی دا
کابرا بە چووستی هاتە ژوورەوە، هێشتا سڵاوەکەی تەواو نەکردبوو، فەرمانبەرەکە ووتی سەرچاوم بەخێر بێ، فەرموو دانیشە برام کە ئەو نووسراوەی بەردەستم لەسەر کۆمپیوتەرتەواو کرد، ئینجا دێینە سەر ئیشی تو.
کابرا بە تۆزێک سەر سوڕماویەوە O_o ڕوونیشتە خوارێ و ئاوڕەکی ئەولا و ئەولای خۆی داو و ئیتر کەوتە چاوەڕوانی فەرمانبەرەکە.
نزیکەی دە (١٠) دەقیقە بەسەر چاوەڕوانی کابرای قەلەندەر تێپەڕی و لەو ماوەیەشدا دەست و پەنجەی فەرمانبەرەکە لەگەل کیبۆردەکەی شەڕ بوو، خۆی وەها نیشاندا کەوا دەیەوێ ئیشەکە زووتر تەواو بکات و کابرا بەڕێ بکات.
دوای ئەو ماوەیە ، فەرمانبەر بە کابرای ووت: ئێهــــ کاکە ! فەرموو جەنابتان چ ئیشتان هەبوو؟
+کابراش بڕەک بە شەرمەوە ووتی: ئەوەی ڕاستی بێت، لە بەشی چاککردنەوە منیان ناردیە لۆ چاککردنەوەی ئەو کۆمپیوتەرەی بەردەستی بەڕێزتان !!!!
*** ڕاشکاوی و راستگۆیی و نەشاردنەوەی حەقیقەت، تووشی خەجاڵەتت ناکات، نە لە دونیا و نە لە قیامەت ،،،
No comments:
Post a Comment